یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و عەقیدەتی خەڵکی پاریزگای کرماشان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، چارەنووسی هەروەها ناروونە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.
حسێنمەنسووری لە کوردانی لەک و پێڕەوی ئایینی یارسان کە رۆژی ٨ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەکراوەو دوای بەداوچوونەوەی بنەماڵەکەی هێشتا لە چارەنووسی زانیارییەک بڵاو نە کراوەتەوە
یەکێک لە کەسانی نزیک بە حسێن مەنسووری جەلالوەند ڕایگەیاند کە ناوبراو بەهۆی رەخنە و هەڵویست گرتن بە دژی نیزام لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداریی کردنی لە بۆنەکانی نەورۆز لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە گیراوە.
حسێن مەنسووری خەڵکی کرماشانە کە ماوەیە لە پارێزگای مازەندەران لە باشووری ئێراندا دەژێ.
جێیوەبیر هێنانەوەیە بە هۆی هەڵاواردنی ئایینی ، هەرچەشنە نارەزایەتی دەربڕینی کوردانی یارسانی قەدەغەیەو لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێن.