ژمارەیەک لە چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمپەینی پشتیوانیکردن لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە سەربەخۆیی کوردستان ڕێک خست.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بە رێکخستنی کەمپەینێک لە ژێرناوی “زەماوەندی ئاڵا” پشتیوانی خۆیان لە ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەڵک کردەوە، کە ئێوارەی ڕۆژی ٣ی ڕەزبەر، ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر دەست بە شایی و خۆشی بکەن.
لەو ڕاستایەدا بەڕێوەبەرانی کەمپەینی “زەماوەندی ئاڵا” کۆمەڵێک بەرنامەی جوانیان پێشنیارکردوە کە لەوە ڕۆژە مێژووییەدا خەڵک بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لەبەر کردنی جل و بەرگی کۆردی بۆ ژنان و پیاوان و بە تایبەتی بۆ منداڵان، رۆیشتنی بەکۆمەڵی ئۆتۆمبیلەکان،بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی موسیقای شادی کوردی بە تایبەت سرود، هاتنەدەری خەڵک لە ماڵەوە، دابەش کردنی گوڵ و شیرینی لە شوێن و شەقامە گشتییەکانی شار و گوندەکاندا، راگرتنی چالاکییە ئابوورییەکانی بازاڕ بۆ ماوەیەکی کورتی ۱۰ خولەکی، شایی و هەڵپەڕکێ لە بەندیخانەکاندا، کۆبوونەوەی خوێندکاران لە گۆڕەپان یا شوێنی سەرەکیی زانکۆکان‌دا، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و پێشکەشکردنی گوڵ، دوور کەوتنەوە لە هەر چەشنە تێکهەڵچوونێک لە گەڵ هێزەکانی حکومەت، پێشکەش کردنی گوڵ و شیرینی بە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش شەقامەکان بڕازێننەوە.
بەڕێوەبەرانی کەمپەینی “زەماوەندی ئاڵا” دەڵێن: “سەرکەوتنی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ڕزگاریدەرە و بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاکام گەیشتنی میراتی کۆماری کوردستان دەبێ”.
هەروەها پێشتریش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردبوو پێشوازی لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکەن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن و ڕێگرییكردن له پشتیوانیی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی چالاكانی مه‌ده‌نی له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له ڕۆژی 3ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نی كردوه كه نه‌هێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان نیه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌واز بۆ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سەرەڕای دژایەتی توندی دەوڵەتی عێراق و داواکاری نێونەتەوەیی بۆ هەڵوشاندنەوە یان دوا خستنی ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆم بەپێی بەرنامەی دیاریکراو، ڕۆژی ٣ی ڕەزبەر بەڕێوە دەچێ.
ئێران، تورکیە، یەکیەتی ئۆرووپا و ئامریکا دژایەتی خۆیان لە بەڕێوەچوونی ڕاپرسی ڕاگەیاندووە و تەنیا دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا پێشوازیی کردووە.