دوو ده‌سبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به دانانی متمانه‌بڕ به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، دوو چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و كوڕی موختار و باسیت ئه‌فشار، تەمه‌ن ١٩ ساڵانه كوڕی ڕه‌زا كه زیاتر له ٣ مانگه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی‌هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆئی ئه‌و ساڵ له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا ڕاگیرابوون به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
ئه‌و چالاكه كورده تا ئه‌و كاته ئازادكراون كه نۆره‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یان ده‌گاتێ و هه‌ر كات له لایه‌ن داگاوه بانگهێشت كران ده‌بێ خۆیان بناسێنن و به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن.
ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی و باسیت ئه‌فشار خه‌ڵكی ئاوایی “نی”ی سه‌ربه شاری مه‌ریوانن كه ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون.