سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی ١ی ڕەزبەری ٩٦ی هەتاوی سپای پاسداران، تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانی سەر لەنوێ دەسپێکرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران موڵدراو، لە ناوچەکانی پیرانشار سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ناوچە سنوورییەکانی “باشووری کوردستان”یان تۆپباران کرد.
ئەو تۆپبارانە گوندەکانی کونەڕێ و بەردە سوورانی ناوچەی چۆمانی گرتووتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە زیان و خەساری ئەو هێرش و تۆپبارانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
لە هەواڵەکانی دیکە لەو بارەوە زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە