• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەفسانەی سەردەم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/09/23
جۆری بابەت: ئەدەب

ئەفسانەیان گرت و هەر شەوی یەکەم گڵاویان کرد. نۆ مانگ دواتر لە سللولە تاکەکەسییەکەیدا منداڵەکەی بە مردوویی بوو.
دوو ڕۆژ بوو، مەمکەکانی ئەفسانە هێندەیان شیر تێ هاتبوو، خەریک بوو دەتەقین؛ ناچار ئەفسانە بەدەم پێکەنینێکی فێدارانەوە، مەمکێکی دەرهێنا و لە دەمی منداڵەکەی نا. هەر شیرەکە بەحاڵ لێوی منداڵەکەی تەڕ کرد، وە مڵچەمڵچی خست.
کاتێک ئەفسانە کەف و کوڵی فێیەکەی بڕایەوە و وەخۆ هاتەوە، بینیی منداڵەکەی گوێلک ئاسا خەریکە بە خستی دەیمژێ. ئەفسانە وەک ئەوەی ماری لە کۆشیدا دیتبێ کتووپڕ لە جێی خۆی قیت بۆوە و منداڵەکەی فڕێ دا.
ڕۆژی دواتر، ئەفسانە مەمکەکانی هێندەیان شیر تێ هاتبوویەوە دەتگوت دۆدانەن. ئەفسانە، گوشاری شیری نێو مەمکەکانی لە ئەشکەنجەی جەلادەکانی زیاتر ئازاری دەدا.
ئەفسانە لەبەر ئێشی مەمکەکانی جارێکی دیکەش ناچار بوو پەنا بۆ منداڵەکەی بەرێتەوە. کەلاکی منداڵە نەقوستانەکەی لەبەرپێی هەڵگرتەوە و ئەمجارەیان مەمکەکەی دیکەی خستە زارییەوە. هەرکە گۆی مەمکی لە زاری منداڵە مردووەکەی نا، منداڵەکە بێ وچان دەستی کردەوە بە مەمک مژین. بۆنی منداری منداڵەکەی خەریک بوو کاسی دەکرد. هەرچی دەکرد لووتی پڕ نەدەبوو. بەردەوام بۆنی کەلاکەکەی تازە دەبووەوە.
چاوە بلبۆقەکانی منداڵەکەی وەبیر ئەو جووچکە کۆترە شینکییانەی بەر هەیوانی ماڵی خۆیانی خستەوە کەوا زۆرجار بەرلەوەی چاویان بپشکوێ، دەیبینین بەربوونەتەوە و مردووون. دیارە بۆخۆی قەت بەربوونەوەی جووچکەکانی بە چاوی خۆی نەدیبوو، بۆیە نەیدەزانی کە بە بەربوونەوەیان مردووون، یان ئەو ساتەی کە لە هێلکە جووقاون و دایکەکەیان نەیناسیونەتەوە، فڕێی داونەتە خوارێ و کوشتوونی!؟
منداڵەکە کرم لێیدا بوو و هێشتاش هەر مەمکەکانی ئەفسانەی دەمژی. ئەفسانە دەیتوانی برسێتی و توونێتیی خۆشی بە مەمکەکانیی بشکێنێ، بەڵام دڵی بڕوایی نەدەدا، پێی پیس بوو.
بەرە بەرە منداڵەکە هەڵوەری و تەنیا ئێسکەکانی ما. ئەفسانە بەبەخت بوو، چوونکە ئێسکی کاسە سەری منداڵەکەی لەگەڵ ئەوەی زمان و دەم ولێویشی پێوە نەمابوو هێشتاش هەر دەیتوانی بەجوانی بیمژێ. بەڵام چوونکە منداڵەکە ورگ و گەدەی نەمابوو شیرەکە دەڕژا سەر زەوی و جۆگەلەی دەبەست و دەچووە قاناوی زیندانەوە.
بەڕێوەبەرانی زیندان کە بەم شتەیان زانی هاتن دوو پۆمپیان لە مەمکەکانی ئەفسانە بەست و بە دوو شیلانگ شیرەکەیان بۆ دەرەوەی زیندان ڕاکێشا.
ئەوە چەن ـ دە ـ ساڵێکە خەڵکی ئەو وڵاتە، بە نرخی شیری مەڕ و ماڵات خەریکن شیری لوولەکەشیی مرۆڤ دەخۆن؛ بەواتایەکی دی، خەریکی مژینی شیری ئەفسانەن.
خەڵک دەڵێن: «ئەم شیرە ئەفسانەییە هێسکی وا قایم کردووین، هەر لەخۆڕاوە حەزدەکەین بچینە شەڕی دوژمن، بەڵام بەداخەوە دوژمنێک شک نابەین!»

(لە ژمارەی ٧١٠ ی “کوردستان‌”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist