نزیك به ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی شاری مه‌ریوان ماوه‌ی 3 مانگه هه‌قه‌ست و مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه.
كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی شاری مه‌ریوان ماوه‌ی ٣ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی ئه‌و شاره هۆكاری پێنه‌دانی مووچه‌ی كرێكاران بۆ قه‌یرانی ئابووری و كه‌مبوودی بوودجه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌دارییه‌كان زۆربه‌یان له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه كاریان پێدراوه و ئه‌و ئیداره‌یه ده‌بێ مووچه‌ی خۆی به خاوه‌نكاره‌كان بدا و ئه‌وانیش بۆ كرێكارانی گرێبه‌ستی شاره‌داری كه ئه‌ویش ماوه‌ی ٣ مانگه مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنیان به‌ڕێوه بردبوو كه له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه بڵاوه‌ی پێكراوه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه زۆربه‌ی كرێكاران به تایبه‌ت له شاره‌كانی كوردستان ته‌نیا داهاتی ئه‌وان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه ڕۆژانه یان كامگانه پێیان ده‌درێ و ئه‌ویش به‌شه‌ری هه‌تا سه‌ری مانگیان ناو و ئێستاش له به‌ره‌به‌ری ده‌سپێكی وه‌رزی خوێندن داین و زۆربه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه ته‌نیا پاره‌ی ئه‌وه‌یان نیه كه پێداویستیی سه‌ره‌تایی بۆ قوتابیه‌كانیان دابین بكه‌ن، چ بگا به‌وه‌ی كه ماوه‌ی 3 مانگ بێ پاره‌یان وه‌رنه‌گرتبێ.