شیرین عێیادی، له ڕۆژی جیهانیی ئاشتی ده‌ڵێ، له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئاشتی مانایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی نیه. ئاشتی فه‌رهه‌نگێكه كه ده‌بێ له منداڵییه‌وه فێری بی.
له ڕۆژمێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی ٢١ی سێپتا‌مبر وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ئاشتی دیاری كراوه و شیرین عێبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌باره‌ت به ئاشتی له ئێران‌دا ده‌ڵێ، ئاشتی له ڕاستیدا فه‌رهه‌نگێكه كه ده‌بێ له منداڵییه‌وه فێری بین. و پاراستنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه و په‌ره‌پێدانی له ئه‌ستۆی هه‌موو خه‌ڵكه و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكومه‌تیشه. به‌و پێیه له كۆمه‌ڵگای ئێران كه ئێمه تێیدا ده‌ژین، قانوونی هه‌ڵاواردن دژی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به شیچوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێ و ته‌نانه‌ت له مافی خوێندن به زمانی دایك بێبه‌رین و هه‌روه‌ها له پێدان و به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته گرنگ و ته‌نانه‌ت له به‌شداریكردن له سیاسه‌تی وڵات‌دا بێبه‌شن سروشتییه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ئارامیی به خۆیه‌وه نابینێ و بۆ نموونه ئێران ده‌ست له كاروباری وڵاتانی دراوسێ وه‌رده‌دا و زۆر به‌داخه‌وه هێزی نیزامی بۆ سووریه، لوبنان، عێراق و یه‌مه‌ن ده‌نێرێ و هه‌ر بۆیه نه‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و نه خودی ده‌وڵه‌ته‌كه له ئاستی جیهاندا له ئارامی و ئاشتیدا ناژین و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
هه‌روه‌های له درێژه‌دا ده‌ڵێ، زۆر به‌داخه‌وه له ئیچران بارودۆخی ئاشتی به مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بوونی نیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ڕامه‌تیشی زیانی به‌ر كه‌وتووه. كاتێك بارودۆخی ژنان له باشیدا نییه، هه‌موو وڵاتیان سیاسی كردوه، كاتێك ڕۆژنامه‌وانه‌كان له زینداندا ڕاگیراون ئه‌وه به چاوی خۆمان ده‌بینین كه ئاشتی له‌و وڵاته بوونی نیه.