کافهکتێبی ئهندێشهی پیرانشار کۆڕێکی بۆ کتێبی “مانیفێستی ناشوێن” پێک هێنا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشهممه، ٢٩ی خەرمانان کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشار کۆڕێکی بۆ تاوتوێکردنی “مانیفێستی ناشوێن”، نووسینی دکتۆر مەسعوود بینەندە پێک هێنا.
لەو کۆڕهدا کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەران، بیرمەندان و ڕەخنەگرانی ناوچەی پیرانشار و موکریان بەڕێوەچووم سەرەتا پەیامی کافە کتێبی ئەندێشە لەلایەن تاهیر حوسێنییەوە خوێندرایهوه و لەدرێژەدا دکتۆر بینەندە پوختەیەکی لە نێوەڕۆکی مانیفێستی ناشوێن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو کۆڕهدا بۆ گەنگەشە کردنی زیاتری باسەکە پانێلێک بە بەشداریی ڕەخنەگر ئەمجەد غوڵامی و نوسەری دەق(مەسعود بینەندە) و کۆڕگێڕیی ئاڕگەش جەوادزادە بەڕێوەچوو و تێیدا تیشک خرایه سەر ڕەهەندە جیاوازەکانی باسەکە.
لەکۆتاییدا کۆڕهکهشدا ڕا و سرنجی بەشداربووان وەرگیرا و لهسهر مژاری باسهکه ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.