بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل گوتی، دەبێ بە تێپەڕبوونی کات ڕێکەوتنە ناوکییەکە لەگەڵ ئێراندا کە فشارەکان لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی ئێران لادەبا بگۆڕدرێ یان دەبێ هەڵبوەشێنرێتەوە.
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێبەرانی جیهان لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، “ڕێکەوتنی ناوەکیی نێوان ئێران و زلهێزەکان بیگۆڕن یان هەڵیبوەشێننەوە،.” هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ” ئێسڕائیل ڕێگە نادا ئێران بنکەی نیزامی هەمیشەیی بۆ هێزە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکانی لە سووریە دابمەزرێنێ.”
ههر لهو پێوهندییهدا ڕێكس تێلێرسۆن وهزیری دهرهوهی ئامریكاش به ڕۆیتێرزی ڕایگهیاند كه ئهگهر ڕێكهوتنی ناوكی پێداچوونهوه یان گۆڕانی تێدا نهكرێ لهو ڕێكهوتنه دێنینه دهرێ.
شایانی باسە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی نتانیاهۆ وتارەکەی پێشکەش بکا لە کۆبوونەوەکەدا، ئیسڕائیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە بەسەر گوڵاندا فڕیوە و هەوەها ئاماژەشیان بەوەدا کە فڕۆکەکە درووستکراوی ئێران بووە لە ئەرکێکی سیخوڕی ڕێکخراوی حیزبوڵادا بووە بەدرێژایی سنوری نێوان ئیسڕائیل لەگەڵ سووریەدا فڕیوە.
وتەبێژێکی نیزامیی ئیسڕائیل کۆڵۆنێل جۆناپان کۆنیکۆس بە ڕۆژنامەوانانی گوت ” ئەوەی تێیگەیشتووین ئەوەیە کە فڕۆکەکە لە ئەرکێکی سیوخوڕیدا بووە بۆ حیزبوڵا بەدرێژاریی سنورەکە بەسەر بەرزاییەکانی گوڵاندا فڕیوە.”
هەروەها گوتی “: بە پێی زانیارییەکان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەستکردی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.”