مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ٣ ڕۆژی مۆڵه‌ت به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دا كه گه‌ڵاڵه‌ی جێگره‌وه‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بدا.
ڕۆژی ڕابردوو، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ریفراندۆم له شاری سۆران به‌ڕێوه‌چوو گوتی، ئه‌گه‌ر له دوو، سێ ڕۆژی داهاتوودا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕێكه‌وتنێك به نووسراوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گه‌ره‌نتیی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ئیمزا نه‌كا، ڕاپرسی له ڕۆژی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌و ناڕه‌زایه‌تیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی پێداگری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌صوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا ده‌كاته‌وه.
بارزانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له شاری سۆران گوتی، ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا كرا، ڕۆژی 3ی ڕه‌زبه‌ر له جیاتی ڕاپرسی، خه‌ڵك جێژن ده‌گرن. ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه گیرگرفتمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه جیهانی نیه كه پێشنیاریان داوه نێونجیگه‌ریی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌ون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشنیاره، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕوو به ئاماده‌بووان گوتی، ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئێوه ڕاست بم و تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه.
هه‌رێمی كوردستان پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو له ساڵی ١٩٩١، به شێوه‌یه‌كی جیا له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به خوموختار بووه و كاروباری خۆی به پێی قانوونی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بردووه. قانوونی بنه‌ڕه‌تیی عێراق له ساڵی ٢٠٠٥ هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ به مه‌جلیس، ده‌وڵه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌خۆ به ڕه‌سمی ناسیوه.