ئاغا چووکەڵە، کوڕی عەلی ئاغای پەسوێ، دۆستێکی نزیکی شەهید دوکتور قاسملووی نەمر بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “کوردستان و کورد” چەند رۆژ پێش ئێستا ئاغا چووکەڵە کوڕی عەلی ئاغای پەسوێ، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی گێڕانەوەیەکی تێکۆشەری دێرینی دێموکرات کاک ئەحمەد نستانی، ئاغا چوکەڵە یەکێک لە باوەڕپێکراوانی شەهید دوکتور قاسملوو بوو کە دوای گەڕانەوەی بۆ وڵات پێش لە شۆڕشی ١٣٥٧ی هەتاوی وەک بەرپرسی کۆمیتەی زاگرۆس، ئاغا چووکەڵە یەکێک لەو کەسانە بوو کە هەمیشە لە نزیکییەوە بووەو کەسێکی خۆشەویت و جێمتمانەی ناوبراو بووە.
بە پێی زانیارییەکان ئاغاچووکەڵە یەکێک لە زیندانیانی سیاسیی سەردەمی پاشایەتی بووە، کە بە باوەڕەوە دژ بە دەسەڵاتی رەشی ئەوکاتی تاراندا هەڵوێستی جوامێرانەی هەبووە و پاشان دوای ئازادبوونی وەک کەسێکی تێکۆشەر و باوەڕپێکراو جێی متمانەی تێکۆشەرانی دێموکرات و شەخسی شەهید دوکتور قاسملوو بووە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچیدوایی ئاغا چووکەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەس و کاری ناوبراو دەکات. رۆحی شاد و رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بێت