موختار ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی دژی ڕێژیم، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
موختار ئه‌سه‌دی، ئه‌ندام و چالاكی ئه‌نجه‌مه‌نی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی دانانی بارمته و ته‌كمیلكردنی په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی دادگای شۆڕشی تارانی كردبوو، ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گواسترایه‌وه.
چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن لقی ١٥ دادگای شۆڕشی تاران به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
ناوبراو یه‌كه‌م جار له ساڵی ١٣٨٥ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی گه‌وه‌ری نوێنه‌رانی كانه‌نه‌كانی سێنفیی مامۆستایان و فراكسیونی مه‌جلیس له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرا و په‌روه‌نده‌ی بۆ كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها جارێكی دیكه‌ش له ساڵی‌١٣٨٩ پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی زنجیره‌یی ئه‌ندامانی كانوونی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان دووباره ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه و پاش دادگاییه‌كی ناعادڵان بۆ به‌ندی ٢٠٩ ئێڤین گواسترایه‌وه و پاش ٦٦ ڕۆژ به دانانی متمانه‌بڕ له زیندان ئازاد كرا.
شایانی باسه كه ناوبراو له ساڵی ١٣٩١ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی شاری سنه دوورخرایه‌وه و ماوه‌ی ٥ ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو كه به شكایه‌ت كردنی ناوبراو حوكمی دوورخرانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی به ناوعه‌ده‌ڵه‌ت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه و له هه‌واڵێكی دیكه شۆڕش ته‌هماسبی، چالاكی بواری فه‌رهه‌نگی له زیندانی ناوه‌ندیی سنه كه تۆمه‌تی سیاسیی وه‌پاڵ درابوو، ئازاد كرا.
شۆڕش ته‌هماسبی، كۆتایی زستانی ساڵی ١٣٩٥ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژه‌كه‌ی چووبووه زیندانی سنه، ڕۆژی ڕابردوو ئازاد كرا.
ناوبراو چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كرابوو، شۆڕش ته‌هماسبی دوایین جار ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1395 ده‌سبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها ساڵی ١٣٩٤یش له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكمی یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژی زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ زیندانی ته‌علیقیی بۆ بڕابوویه‌وه و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه حوكمه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژ داشكێندرا و ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی تێپه‌ڕكردبوو ئێستا ئازاد كراوه.