كاربه‌ده‌ستێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دان به‌وه‌داده‌نێ كه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه هیچ شیركه‌ت و لایه‌نێكی بیانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران سه‌رمایه‌گوزاری ناكا.
یه‌دوڵا ئاقایی، به‌رپرسی پێوه‌ندی گشتیی شیركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران دانی به‌وه دانا كه به‌دوای ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ژێرخانه‌كانی ئاسمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ سه‌رمایه‌گوزارێكی بیانیی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ناوبراو به هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارسی سه‌ربه سپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شیركه‌ته بیانییه‌كان وت‌ووێژیان كردووه به‌ڵام هیچكامیان تا ئێستا ئاماده نه‌بوون كه له ئێران سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن.
شایانی باسه ناوبراو دان به‌وه داده‌نێ كه كۆمه‌ڵێك له گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئێران هێشتا لانه‌چوون و وڵاته‌كه‌مان ناتوانی مه‌عامه‌له‌كانی خۆی به دۆلار بكا. هه‌روه‌ها گه‌مارۆكان ئا‌مریكا دژی ئێران ئه‌و شیركت و وڵاتانه له سه‌رمایه گوزاری له‌و وڵاته ده‌سڵه‌مێنێته‌وه.