٦١مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی به به‌ڕێوه‌به‌ریی یوكیا ئامانۆ به‌ڕێوه‌چوو كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسایه‌تیی ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵی دیكه درێژ كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاش په‌سندكران و درێژكردنه‌وه‌وی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵی دیكه مانه‌وه‌ی له پۆستی به‌ڕێوه‌ریی گشتیی ئه‌و ئاژانسه، ڕۆژی ڕابردوو خولی نوێی به‌رپرسایه‌تیی یوكیا ئامانۆ ده‌ستی پێكرد و سوێندی یاسایی خوارد.
ئامانۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند كه به شانازییه‌وه ئه‌و پۆسته‌م پێدرایه‌وه و هه‌روه‌ها زۆریشی سپاسی ئه‌و وڵاتانه كرد كه ده‌نگی متمانه‌یان پێداومه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، له ساڵانی داهاتووداش له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانم بۆ ئاشتی و گه‌شه به‌رده‌وام ده‌بم و به شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه و ڕوون له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئه‌ندام چالاك ده‌بم.
شایانی باسه كه یوكیا ئامانۆ له ساڵی ٢٠٠٩، جێگره‌وه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی بوو. ناوبراو پێشتر باڵوێزی ژاپۆن له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی بووه.