سلێمان قادری پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێموكرات له ناوچه سنوورییه‌كانی شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، سلێمان قادری پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێموكرات كه به هۆی گیروگرفتی بنه‌ماڵه‌یی گه‌ڕابوویه‌وه ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی كار و پێشه به‌ناچاری ده‌ستی به كۆڵبه‌ری كردبوو كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانی شنۆ ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و ده‌كوژرێ و له ئاكامدا ته‌رمه‌ی ناوبراو بۆ پاسگای شاره‌دێی هه‌ق ده‌گوازرێته‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه ته‌رمه‌كه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كوژرانی كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ڕووداوه‌كه‌ی شاری بانه و هاتنە ئارای ناڕەزایەتێکی بەربڵاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان، قه‌ول و به‌ڵێنییان دابوو كه كێشه‌ی كۆڵبه‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چیتر تەقە لە کۆڵبەران نەکرێ، به‌ڵام هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌وه چواره‌مین كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورده كه ده‌كوژرێن یان بریندار ده‌بن.