خالید عهزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دهڵێ لەئێراندا پرسە سیاسیو کۆمەڵایەتییەکان تێکەڵن، پرسەکەی مەهابادیش هەرچەندە کۆمەڵایەتی بوو، بەڵام لە درێژەیدا بوو بە سیاسی، هۆکاری ئەوەش زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامی و پشتکردن لە داخوازییەکانی خەڵکە کە بەستێنی ئەوە دەرەخسێنێ .
خالید عهزیزی له وتووێژێکدا لهگهڵ حهوتوونامهی ڕووداو دهڵێ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیتوانی کارێک بکەن هۆتێل تارا نهسووتێ، ئەوان زۆر بە ئەزموونن لە جۆری هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکی نارازی و خۆپیشاندەر، بهڵام کۆماری ئیسلامی بەکردەوەکانی خەڵکی هان داو هێزە ئەمنیەتییهکان دەیانویست وێنایەکی توندو تیژ لە خەڵکی کوردستان پیشان بدەن و روو بەدەرەوە بڵێن کە ئەوە هۆتێل ئاگر دەدەن، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران مودیرییەتی قەیرانی کرد، بۆ ئەوەی نارەزایەتییەکە بە رێرەوێکی ئارامدا نەڕوا و نەگوازرێتەوە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان .
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دهڵی بهپێی قانوونهکانی خودی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانەکەی مەهاباد رەوا بوو، نە کەس چەکی پێبوو و نە لە دژی ئیسلام بوو، بەڵام ئەوان قانوونی خۆشیان پێشێل دەکەنو ئەو مافە لە خەڵک دەستێننەوە، هۆکارەکەشی نیگەرانیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە پرسی کورد، دەسکەوتی کورد لە پارچەکانی دیکە هیوا و ئومێدی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتیش دروست کردووە و حکومەت لەوە دەترسێ.
خالید عەزیزی له پێوهندی لهگهڵ جۆری کاردانەوەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لهسهر رووداوەکانی مەهاباد دهڵێ ئێمە هەوڵماندا لە چەند بوواردا کاری بۆ بکەن، یەکەم، بە خەڵک بڵێین کە خۆپیشاندان و نارەزایەتی مافی ئێوەیە و دەبێ شارەکانی دیکەش پشتیوانی لێبکەن ، دووهەم راکێشانی پیشتیوانی لە پارچەکانی دیکە بوو، سێهەم بە میدیایی کردنی ئەو پرسە لەئاستی جیهانیدا بوو، کە بە خۆشییەوە، بە هاوکاری لایەنەکانی دیکە ئەوە مسۆگەر بوو .
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له پێوهندی لهگهڵ پرسه سیاسیو قهیرانهکانی ئێستای ئێرانو ناوچه دهڵێ نابێ سەبارەت بەو ئاڵوگۆڕانە بێ تەفاوت بین، بەڵام ناشمانهەوێ ببین بە بەشێک لە کێشەی سوننە و شیعە، بەڵام هەوڵ دەدەین لە بەرژەوەندی خۆماندا سوودی لێوەرگرین .
خالید عەزیزی پێی لهسهر ئهوه داگرتوه که بەهیچ شێوەیەک، ئێمە ناچینە بەرەی شیعە یا سووننە، ئێمە لە بەرەی دژی ئێران دەبین. بهڕێزیان له درێژهدا دهلێ بەرەی شیعە یەکگرتوویەو ئێران رێبەریی دەکا، بەڵام بەرەی سوننە چەند دەنگنو هەر وڵاتێک خولیایەکی هەیە. ئێمە نە وەک بەرە بەڵکوو بە هەڵسوکەت لەگەڵ وڵاتەکان بە نیازین تەعامول لەگەڵ ئەو پرسە بکەین، بەڵام تا ئێستا بە ئاکامێکی تایبەت نەگەیشتووین .