به‌یانیی شه‌ممه ١٦ ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی به‌ربه‌رینی پارتی دێموکڕاتی کوردستان پێکهاتوو له ژماره‌یه‌ک به‌رپرس لق و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حیزبه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا لێپرسراوی لقی ٢٤ی پارتی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد.
ئه‌و هه‌یئه‌ته که له سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزب و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کرا، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌به‌ر باسی کۆمه‌ڵێک پرسی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه و هه‌لومه‌رجی ئێستای باشووری کوردستان و نیاز و به‌رنامه‌ی سیاسیی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان هاتبوونه سه‌ردانی حیزبی دێموکڕات.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش وێڕای پێشوازیی گه‌رم و دۆستانه له برایانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان په‌یامی پشتیوانی و پشتگیریی حیزب له ئیراده‌ی یه‌کگرتووی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستانی بۆ دووباره کردنه‌وه. هه‌روه‌ها را و بۆچوونی حیزبی دێموکڕاتی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه گرینگ و هه‌ستیاره و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به چه‌شنێک که به قازانجی سه‌رکه‌وتنی هه‌نگاوه‌کانی کورد له باشوور و له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی ته‌واو بێ خسته‌ڕوو.