مینی به‌جێمای شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق له ناوچه‌ی نه‌وسووی پاوه ئاگری له له‌وه‌ڕگه‌كان به‌ردا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌عدی مسته‌فازاده، به‌خشداری نه‌وسوود ڕایگه‌یاند، كه له ئاوایی دزئاوه‌ر به هۆی هاویشتنی گوله‌یه‌كی فۆسفۆری و له ئاكامدا ته‌قینه‌وه‌ی مینیی چێندراوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و ئاواییه بوونه سووتمانی ئاگر.
شایانی باسه كه هۆی مێنی چێندراو له‌و ناوچه‌یه خه‌ڵك و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه نه‌یانتوانی به خێرایی ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و هه‌ر بۆیه به‌شێكی زۆر له له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه سووتان.