ده‌سبه‌سه‌ركراوانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی مه‌هاباد له ژێر ئه‌شكه‌نجه دان.
به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپێشاندانی ڕۆژی ١٧ی بانه‌مه‌ڕ له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون، له گرتنگه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و سپای پاسداران له ورمێ به‌ند کراون.
به‌ندكراوێكی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه دوای ئه‌وه‌ی توانی پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بگرێ، ئاشكرای كردوه كه به‌ندكراوان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دان. ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران به‌ندكراوانیان خستۆته ژێر فشار‌و ئه‌شكه‌نجه بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌ن سوتانی هوتێل تارا به ئه‌ستۆ بگرن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به کوردستان‌و کورد گه‌یشتوون زیاتر لە 150 كەس لە شاری مههابادو سه‌رده‌شت لە دوای ڕووداوه‌که‌ی هۆتێل تارا دەستبەسەر كراون‌و که ژماره‌یه‌ک له‌وان به برینداری که‌وتبوونه به‌ر ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان.
شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و گیراوانه تا ئێستا له مافی سهردانو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان بێبه‌ش کراون‌و ئه‌وه‌ش پتر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به دۆخی سڵامهتیو چۆنیه‌تیی ڕاگیرانیان نیگه‌ران کردوه.