لە گەورەشاری کرماشان بە بۆنەی ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی ڕێبەر و ، هاوڕێیانی لە شاری بێڕلین، چالاکیی تەبلیغی کرا.
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری کرماشان لە ساڵیادی تێرۆری ٢٦ی خەرمانان و شەهیدکرانی دوکتور شەڕەفکەندی، لە چەندین شوێنی بەرچاوی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندیدار یاد و بیرەوەریی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی لە شاری کرماشان کە بە بۆنەی ٢٥مین ساڵیادی شەهیدانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە: گەڕەکی بەهار، گەڕەکی کەسرا، سەراب قەنبەر، پارکی خەلیج فارس، شەقامی لالە و لە گەڵ چەندین گەڕەک و شوێنی دیکەی ئەو شارە.