کوردانی دانیشتووی شاری “زوریخ”ی سویس بۆ پشتگیری لە داوا و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی مەهاباد خۆیشاندانێکیان وه‌ڕێخست.
لە درێژەی ئه‌و کار‌و چالاکییانه‌دا که ئەندامانو لایانگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سوئیس بۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ی مههابادو مه‌حکومکردنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی کردوویانه، له شاری “زوریخ”یش خۆپیشاندانێک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که لە سه‌ر بانگەوازی کومیته‌ی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و گرووپی ئارارات‌و بە بەشداریی دەیان کەس لە کورده‌کانی هەر چوار پارچەی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان کراو، داوای ئازادکرانی گیراوانی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردووی شارەکانی مەهابادو سەردەشت به‌رز کرایه‌وه.
لەم خۆپیشاندانەدا جگە لە بەرز کردنەوەی دەیان دروشم و پلاکاردی جۆراوجۆر کە هەڵگری داوای خۆپیشاندەران بوو، سەدان لاپەرەش لە داوانامەی خۆپیشاندەران، بەزمانی ئەڵمانی به نێو خه‌ڵدا بڵاوکرانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە له‌م ئاکسیۆنه‌دا چەندین پەیام‌و برووسکەی پشتیوانی لە لەیان حیزب‌و ڕێکخراوە و کەسایەتیە سیاسیەکانەوە خوێندرایەوەو پەیامی کومیته‌ی حیزب له لایه‌ن ئه‌حمه‌د ڕەسووڵییەوە پێشکه‌ش کرا.