لە قەڵای خۆڕاگریی دێموکراتەکان لە شاری کۆیە، یاد و بیرەوەریی شەهیدانی میکۆنووس، هاوڕێیان دکتور سادق شەرەفکەندی و هومایوون ئەردەڵان و فەتاح عەبدولی و نوری دێکوردی کە ٢٥ساڵ لەمەوپێش لە شاری بێڕلین و بەدەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کران، بەرز ڕاگیرا.
پاشنێوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانان بە ئامادەبوونی بەشێک لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە حەوشەی قەڵا، بنکەی سەرەکیی دەفتەری سیاسیی حدک لە ڕێوڕەسمێکدا یاد وناوی شەهید دوکتور سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی بەرز ڕاگیرا.
سەرەتا لە بەردەم وێنەی نەخشراوی دوکتور سادق شەرفکەندی لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی قەڵا بە دانانی تاجە گوڵینە لە لایەن دوکتور ئاسۆ حەسەنزادە، جێگرسکرتێری گشتیی حدک و خاتوو زەینەب مەحموودی دایکی شەهید ناسر کەریمی، یەکێک لە شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات، دانراو و هەروەها مەشخەڵێکیان هەڵکرد.
دوای بڵاوکردنەوەی کورتەیەک لە وتە بەنرخەکانی دوکتور سادق شەڕەفکەندی، ڕێوڕەسمەکە بە فەرمی دەستیپێکرد.
دوابە دوای سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ یاد وناوی سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ئازادی کوردستان، بەتایبەتی شەهیدانی میکۆنووس، پێشکەشکار سۆما حەکێم زادە بە خوێندنەوەی پەخشانێک بەخێرهاتنی مێوانەکانی ئەو ڕێوڕەسمەکەی کرد.
پاشان پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن دوکتور ئاسۆحەسەن‌زادە، جێگر سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش کرا.
دکتور ئاسۆحەسەن‌زادە لە پەیامێکدا بە تێروتەسەڵی قوناخەکانی ژیانی دوکتورسادقی خستەبەرباس و لە بەشێک لە پەیامەکەیدا هاتبوو: دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی له‌دوای شه‌هیدبوونی دوکتور قاسملوو له پانتایی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی کورد و خه‌باتی ئازادیخوازیی ئێران‌دا دره‌وشایه‌وه‌و بێگومان شوێنه‌واری دوکتور قاسملوو زۆر به که‌سایه‌تی و بیروباوه‌ڕییه‌وه دیار بوو. به‌ڵام سه‌ربرده‌ی شه‌ڕه‌فکه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزب و گه‌له‌که‌ی زۆر پێشتر ده‌ستی پێ کردبوو. محه‌ممه‌د سادق، ئه‌و منداڵه بێبه‌شه‌ی ته‌ره‌غه بوو که‌به‌هۆی ئه‌وه که له ده‌سپێکی ژیانه‌وه له نازی دایک و باوکیش بێبه‌ش ببوو، ئه‌رکی سه‌رپه‌رستی و په‌روه‌رده‌کردنی که‌وتبووه سه‌ر شانی عه‌بدولڕه‌حمانی براگه‌وره‌ی واته هه‌ژاری موکریانی. ئه‌و تازه ده‌چووه قوتابخانه که کۆماری کوردستان له مه‌هاباد دامه‌زرا. سایه‌ی “هه‌ژار” و بیره‌وه‌ریی کۆمارنهدهکرا ئه‌و کوڕیژگه کورده بخاته سه‌ر رێچکه‌یه‌کی جیاواز له‌و رێچکه‌یه‌ی به‌سه‌ریدا رۆیشت و سه‌ری له‌سه‌ر دانا.
لە درێژەی وتەکانی دوکتور ئاسۆ حەسەنزادەدا، بە ئاماژەدان بەکاریگەریی دوکتور شەڕەفکەندی وەکوو کەسایەتێکی ئاکادمێک و دیپلۆماتێکی شوڕشگێڕ هاتبوو:
هه‌تا شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندی حیزب و کورده‌کانی تاران و کۆڕ و کۆمهڵهكانی ئه‌وێ تێکۆشانی هه‌بوو. له‌دوای سه‌رکه‌وتنی ئینقلابیش،زۆر زوو وه‌ک یه‌كێک له عونسوره هه‌ره ئه‌ساسییه‌کانی رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕات دره‌خشا.کاتێكیش به‌رهه‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه رفێندرا و، کوردستان که‌وته‌وه به‌ر شاڵاوی کۆنه‌په‌رستی، دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی له‌جیاتی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می خوێندنه ئهکادیمییهکەی کە شیمیی ئانالیتیک بوو، وه‌دوای ئانالیزی حاڵی میلله‌ته‌که‌ی که‌وت، و له‌بری گرتنه پێشی رێچكه‌ی ژیانێكی ئارام و راحه‌ت، له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو وباقیی تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات رێگای پڕ مه‌ترسیی سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگریی هه‌ڵبژارد و به ژیانی نێو خێوه‌ت و بن به‌ردی چیاکانی کوردستان رازی بوو، چونکە به قه‌ولی خۆی ژیان له ئه‌سیری و ژێرده‌ستیدا بێ قه‌در و قیمه‌ته و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک و بێگه‌ردی سه‌ربه‌رزی و ئازادی، خۆشە و دڵڕفێن.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا باسی لە وردبینی و واقع بینی دوکتور شەڕەفکەندی کرد کە بە پێی هەلومەرجە سیاسییەکان، روانگەو خوێندنەوەی بە رۆژی هەبووەو لەو بارەوە وتی: دوکتور سه‌عید له‌جیاتی خۆ ماندوو کردن به‌و چه‌مک و بابه‌ته وارداتیهی مه‌علوم نه‌بوو چ چقڵێک له له‌شی میلله‌ته‌كه‌ی ده‌ردێنێ، خۆی به نووسینه‌وه‌ی مێژووی جوڵانه‌وه نهتهوایهتییهکانی کورد خه‌ریک کرد. هه‌تا لاوانی کورد به رابردووی سیاسیی ئه‌و گه‌له ئاشنا و به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ستیار بکا. له‌م کاره‌شیدا پشتی به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ده‌به‌ست و ده‌یگوت سروودی “ئه‌ی ره‌قیب”ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه که کورد شانازی به مێژووی خۆیه‌وه ده‌كا. هاوکات، له‌به‌ر ئه‌وه که دڵسۆزی گه‌له‌که‌ی و ئه‌هلی مێتۆدی عیلمی بوو، له هه‌ر شوێنێک پێویست با به چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌و رابردووه‌ی ده‌ڕوانی و ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌دا که پێویسته نه‌وه‌کانی ئاینده خۆ له دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه و که‌مایه‌سییانه ببوێرن کە به‌شێک له هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی کورد پێک دێنن.
دوای پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزب و خوێندنی سروودێکی شۆڕشگێرانە لە لایەن کۆڕی هونەرییەوە ، خوشکە خەجیج، بێژەرە ناسراوەکەی دەنگی هەقخوازانەی دێموکراتەکان بۆ یادی شەهیدی ڕێبەر دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، پەخشانە شێعرێکی لە شاعیری نەتەوەیی مامۆستا شێرکۆبێکەس، بە دەنگە هەرمانەکەی خۆی پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەدا کۆمەڵێک پەیامی ماتەمینی لە لایەن ڕێکخراوە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کە بۆ ئەو یادە نێردرابوو، لە لایەن پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەوە خوێندرانەوە.
لە بەشێکی دیکە ئەو ڕیوڕەسمە، مەقامێک لە وەسفی شەهیدان لە شێعری مامۆستا جەلال مەلەکشا، بە دەنگی پێشمەرگەی هونەرمەند ڕێبوار حەسەنی و بە هاوکاری ئارام ئیزەدپەنا پێشکەش کرا.
دوای خوێندنی سروودێکی دیکە کە کۆڕی هونەریی حیزب ئامادەی کردبوو، لە بڕگەی کۆتاییدا دوو خوشکی هونەرمەند بەناوەکانی ساوێن و سابات، کە مێوانی ئەو ڕێوڕەسمە بوون چوار بەرهەمی گونجاو لە گەڵ ئەو یادە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.