رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەهاباد پەردە لەسەر دوو بەرهەمی نوێ مامۆستا سووتا لادرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی بەشێک لە قەڵەمبەدەستان و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی کورد بەڕێوەچوو،بە هونەرمەندی سەلاح خزری ڕازایەوە.
مامۆستا سووتاو دوای ماوەیەکی زۆر ماندووبوون دوو بەرهەمی وەرگێڕانی لە چاپ دراو لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا روونوێنی لێکرا.
ئەو دوو بەرهەمە، وەرگێڕانی حەیدەربابا بەرهەمی شاعیری ئازەری ئۆستاد شەهریارەو بەرهەمی دیکەش وەرگێڕانی بەرهەمی بەنرخی “مەم و زین” بە زمانی فارسییە.
شایانی باسە رەسوول کەریمی ناسراو بە مامۆستا سووتاو لە شاعیری جواننووس و، وەرگێڕێکی بەتوانایە.
ناوبراو ساڵی 1326ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووەو بۆ ماوەی چەند ساڵ لە قوتابخانەکانی مەهاباد و دەوروی بەری وانە فیزیکی گوتووتەوەو، ئێستاش مامۆستایەکی خانەنشینە.
ڕەسووڵ کەریمی لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی بە هاوکاری عەلی حسێنیان و مامۆستا شەریف حسین پەناهی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەهابادیان دامەزراند.