ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد گیانی لە دەستدانی کاسبکارێکی کوردی لێکەوتەوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، چەند ماشێنێکی کاسبکارانی کورد لە جادەی مەهاباد بۆ نەغەدە دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئەنجامی ئەو ڕاودوونانەدا ماشێنی یەکێک لە کاسبکاران بە ناوی حوسێن مێهدی زادە، کوڕی فەتاحی مەلا مێهدی خەڵکی مەهاباد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێ و لە ئاکامدا گیان لە دەست دەدا.
ئەو ڕووداوە، بە دوای ڕاودوونانی هێزە ئینتزامییەکان لە نزیک گوندی “ئاڵبڵاغ”ی شاری مەهاباد ڕووی داوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان لە چەند شەوی ڕابردوو، هێزە ئینتزامییەکان لە گوندی “نێ”ی سەربە شاری مەریوان هەوڵی گرتنی شتومەکی کاسبکارانیان داوە.
خەڵکی ئەو گوندە پاش ئاگادار بوون لەو هەوڵەی هێزە ئینتزامییەکان، جادەی سەرەکیی ئەو گوندەیان لە سەر هێزە ئینتزامییەکان داخستووە و پێشیان لە دەست بە سەرداگرتنی شتومەکی کاسبکارەکانیان گرتووە