حه‌وتووی ڕابردوو خه‌ڵكی چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كوشتنی كۆڵبه‌ران و كاسبكاران ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون هاتن. هه‌ر ئێستا ٢٣ ئه‌نجومه‌نی سێنفیی كرێكارانی بیناسازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه كه به‌دواداچوونی بۆ بارودۆخی كۆڵبه‌ران و له ته‌نیشت ئه‌وه‌شه‌وه كرێكارانی وه‌رزی بكه‌ن.
كۆڵبه‌رانی كورد ئه‌و توێژه هه‌ژاره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن كه بۆ بژێوی ڕۆژانه‌یان گیانیان ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ری ده‌ستیان، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك قاچاخچی چاو لێده‌كرێن و ده‌كوژرێن.
ئه‌و ٢٣ ئه‌نجومه‌نه سێنفییه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌نووسن: كۆڵبه‌ران ئه‌و مرۆڤ شه‌ریف و خۆشه‌ویستانه‌ن كه به هۆی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی كاری له‌بار و نه‌بوونی هیچ پیشه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به وه‌رگرتنی هه‌قده‌ستێكی كه‌م ته‌واوی هه‌لومه‌رجه سه‌خت و ئاسته‌مه‌كان به گیان ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی كه نانێك بێنه سه‌ر سفره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و ده‌یان كوژن.
به‌پێی ئاماری چالاكانی مافی مرۆڤ، ساڵانه به سه‌دان كه‌س له كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی كورد له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه حكومه‌تییه‌كانه‌وه ده‌كوژرێن یان سه‌قه‌ت ده‌بن.
له دوایین هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به كوشتنی كۆڵبه‌رانی كورد كه له شاری بانه سه‌ری هه‌ڵدا، ڕۆژی ١٣ خه‌رمانان هێزه‌كانی ڕێژیم ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری كورد له ده‌ورووبه‌ری ئاوایی هه‌نگه‌ژاڵی بانه كردبوو كه له ئاكامدا ٢ كه‌س به ناوه‌كانی حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی و مامه قادر به‌هرامی كوژرابوون ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشی به‌دواوه بووه و كۆمه‌ڵێكیش خه‌ڵك له‌سه‌ر داوای ڕه‌وانی نه‌كوشتنی كۆڵبه‌ران ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كان كران.
هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆڵبه‌ران و كاسبكاران به قاچاخچی ده‌زانن و هه‌ر بۆیه به توندی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌كبه‌ر جه‌وهه‌ری، دادستان گشتی و شۆڕشی ناوه‌ندی پارێزگای سنه‌ش له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به كوژرانی كۆڵبه‌ران گوتی ئه‌وانه قاچاخچی بوون.