بەڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتیاری و شوێنەواری پارێزگای سنە ڕایگەیاند، مه‌ریوان وەک پێتەخت و شاری جیهانیی کڵاش تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە نێوخۆییەکانی مەریوان، سه‌ید موحسێن عه‌له‌وی، به‌ڕێوه‌ری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری پاریزگای سنە ڕایگەیاندووە: “پاش هەوڵی بێوچانی خەڵک و چالاکوانانی بواری گەشتیاری و شوێنەوار و لایەنە پویوەندیدارەکان و لێژنەی چاودێری جیهانی، سەرەنجام شاری مەریوان بەپێی ئەو تایبەتمەندییە کولتوورییەی کە هەیەتی وەک پێتەخت و شاری کڵاشی جیهان تۆمار کرا”.
هەروەها ناوبراو گوتی: “ئێستا مه‌ریوان به شاری جیهانیی کڵاش ده‌ناسرێ و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن یۆنسکۆوه دانی پێدا نراوه و له‌مە بەو لاوە شاری مه‌ریوان و کڵاش ده‌چێته ناو هه‌موو ئه‌و کتێب و کاتالۆگه گه‌شتیارییانه‌ی یۆنسکۆ که بۆ گه‌شتیاره‌کانی جیهان بڵاوی ده‌کاته‌وه”.
له کۆتایی مانگی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ سه‌رۆکی ناوچه‌ی ئاسیای یۆنسکۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جیهانیی پیشه‌ی ده‌ستی سه‌ردانی شاری مه‌ریوانیان کرد تاکوو لێکۆڵینه‌وه له کڵاشی کوردی و تۆماری جیهانیی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه بکه‌ن که دواجار تۆماری جیهانی کرا.
لە شاری مەریوان و گوند و شارۆچکەکانی دەورووبەری جیا لە بوونی چەندین کارگەی چنینی کڵاش هاوکات ژنانیش بە دروستکردنی پێڵاوی کڵاش هەم کولتوری کوردی دەپارێزن و هەم بەشداری بارودۆخی ئابووریی شارەکەیان دەبن و داهاتێکیش بۆ بنەماڵە بەدەست دێنن. بەپێی زانیارییەکان ساڵانە٣٠٠ هەزار پێڵاوی کڵاش لەلایەن ئەو ژنانەوە دەچندرێ و دەنێڕدرێتە بازاڕەکانەوە.
شایانی باسە پێڵاوی کڵاش لە کۆنترین میراتەکانی کولتووری کوردییە، کە بەپێی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی، ئەو پیشە دەستییە کە لە نێو هەورامییەکانەوە داهێنراوە، پێشینەی زیاتر لە ٧هەزار ساڵی هەیە. ئەو جۆرە پێڵاوە بە دەست دروست دەکرێ و بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زۆر بەکار دەهێنرێ.
ساڵانە بڕی ٣٠ میلیار تمەن پێڵاوی کڵاش لەو شارە دروست دەکرێ، بەڵام ڕێژەیەکی بەرچاوی داهاتی ئەو پارەیە لەلایەن بازرگانەکانەوە دەخورێ.