کوردستان و کورد بۆ یەکەمجار یەکێک لە شوێنە هه‌ره نهێنییەکانی چالاکی ناو‌کی و موشەکی کۆماری ئیسڵامی ئێران ئاشکرا دەکا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی باوەر پێکراوی کوردستان و کورد ماوەی ۳ سالە لە ژێر ناوی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی کەڵوێ بۆ گۆمی ورمێ، لە نزیک گوندی خورینج هەڵکەوتوو لە نێوان مەهاباد-پیرانشار ، سازمانی تەحقیقاتی سپای پاسداران” خەریکی دامەزراندنی یەکێک لە پێشکەوتووترین شوێنە نیزامییەکانی تایبەت بە چالاکیی ناو‌کی و موشەکییە.
شایانی باسە کە ئەم شوێنە بەتووندی پارێزراوە و خەلکی خۆجێیی ئاگادار کراونەوە کە نزیک بوونەوە لەو شوێنە بەتەواوی قەدەغەیە.
جێی ئاماژه‌یه” ڕێکخراوی لێکوڵینه‌وه‌ی سپای پاسداران به دریان پرۆژه‌ی نیزامی و ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌تی له کوردستان به مه‌به‌ستی زێده‌ترکردنی توانا‌و وهێزی سپای پاسداران له ئێستا‌و بۆ درێژ خایه‌ن له ئه‌ستۆ دایه
له هه‌واڵه‌کانی پێشووتریش په‌رۆژه‌یه‌کی دیکه‌ش له ژێر ناوی گواستنه‌وه‌ی ئاوی پیرانشار بۆ نه‌غه‌ده که تۆنێلێک بوو بۆ کاری نیزامی و مووشه‌کی له لایه‌ن کوردستان وکورده‌وه له قاو درا.
شیاوی باسه سپای پاسداران له ژێرناوی پرۆژه‌گه‌لی ئاوه‌دانی و جووتیاری خه‌ریکی پته‌وکردنی بناغه نیزامییه‌کانی خۆیه له کوردستان.