رۆژانی ٢٠و ٢١ی خەرمانان لە سەر دەستی هونەرمەندی ناوداری کورد عەلی ئەکبەر مورادی لە گوندی بان زەلانی داڵەهوو ماڵی تەنبوور کرایەوە.
لەو دوو رۆژە فستیڤاڵی دەنگە کونەکانی تەنبوور بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئەو ناوچەو میوان کە لە شارەکانی دیکەی ئێرانەو هاتبوون بەڕێوە چوو. بەڕێز سەید جەلال حەیدەری وەک نوێنەری بنەماڵەی پێشەوای یارسانەکانیش بەشداری ئەو رێورەسنە بوونە
شایانی باسە گەورە هونەرمەندانێک وەک شارام نازری و کەیهان کەڵهوریش بەشدار بوون و مامۆستا شارام نازری یەکەم کاری هونەری خۆی پێشکەش کرد.
بەشدار بووانی دیکەش کارەکانی خۆیانیان پێشکەشی بەشدارانی ئەو فستیڤاڵە کرد.
جێی وەبیرهێنانەوەیە یەکەم فێستیڤاڵی ناوچەیی مۆسیقا و میلۆدییە کۆنەکانی تەموور (تەموورە) حەوتووی ڕابردوو بە بەشداریی ٧٠ هونەرمەندی کوردی یارسان و چەند هونەرمەندێکی ناودار لە گوندی (بانزەلانی سەروو)ی ناوچەی داڵاهۆی سەر بە کرماشان بەڕێوەچوو.
تەمبوور (تەنبوور، یان تەموور، یان تەمیرە یان تەموورە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایی تایبەتە بە کورد، ئەم ئامێرە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بەسەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت.
تەموور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.