کوردانی دانیشتووی ئۆپسالای سۆئێد به خۆپیشاندانێک پشتیوانیی خۆیان له داواو ناڕهزایهتییهکانی خهڵکی مههاباد ڕاگهیاند.
له وڵاتی سۆئێدو بە دەستپێشخەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری “ئوپسالا” و بە هاوکاریی کۆمەڵەی سویدی- کوردیو یەکیهتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان لەو شارە، خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری سەرهەڵدانو داوای خەڵکی مەهابادو شارەکانی دیکە ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕێکخرا.
لەو خۆپیشاندانەدا چەندین درووشم و وێنەی تایبەت بە ناڕهزایهتییهکانی خەڵکی مەهابادو شاری سهردهشت بەرز کرانەوەو لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا، پەیامێک بە زمانی کوردی لە لایەن عەبدووڵا کەریمی، بەپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو شارەو پهیامێک به زمانی سۆئێدی لهلایهن سەید عەزیز نژادیان، ئەندامی کومیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید خوێندرانهوه.
لەو پەیامانە دا وێڕای باس لە ڕووداوەکانی ئەو دواییانەی مەهابادو ناڕهزایهتییهکانی خەڵکی ئەو شارە، داوا لە کۆڕ و کۆمەلە مرۆڤدۆست و دامودەزگا پێوەندیدارە سویدییەکان کرابوو فشار بخەنە سەر ڕژیمی ئیسلامی ئێران کە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مەهەبادو سەردەشت ئازاد بکا.