دوو به‌ندكراوی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و سه‌عید شێرزاد ماوه‌ی ٤٨ ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، دوو به‌ندكراوی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و سه‌عید شێرزاد ماوه‌ی ٤٨ ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه له بارودۆخێكی جه‌سته‌یی خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ره‌ڕای خراپیی بارودۆخی جه‌سته‌یی و ڕوحیی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیش گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و په‌روه‌نده دروستكردن له نێو زیندان مانیان له خواردن گرتووه.
به‌دوای گواستنه‌وه‌ی له ناكاوی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی كه به وردی چاودێری ده‌كرێن، له‌به‌ر گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و شوێنه ناله‌باره و ناڕوونیی په‌روه‌نده‌كانیان مانیان له خواردن گرتووه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش، جێگری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێۆهڕاست و باكووری ئافریقای لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌لومه‌رجی زیندانی ڕه‌جایی شاری به نموونه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی بێبه‌زه‌ییانه و نامرۆڤانه زانی و داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه ئیزن بده‌ن پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی یا ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن و چاویان به هه‌موو زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێ.