لە بەرەبەری ٢٥مین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی رێبەر و، هاورێیانی لە وڵاتی ئاڵمان بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە بە شەهیدانی کردەوە تیروریستییەکەی میکۆنووس ناسراون، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەند گوندی ناوچەی سەردەشت چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.
درێژەدەرانی ڕێگەی شەهیدان و، قوتابیانی مەکتەبی قازی قاسملوو، شەڕەفکەندی لە گوندەکانی بێورانی خواروێ و نشکۆڵانی سەردەشت ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار وێڕای مەحکوومکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری بێڕلین ، لە گەڵ ڕێبازی شەرەفکەندی و سەرجەم شەهیدانی حیزب وگەل، پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی ڕێزەوە دەڕاونێتە تێکۆشانی ئەندامان و دۆستانی خۆی لە نێوخۆی وڵات و، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاواتدەخوازێ.