هەیئەتێکی کومیتەی کوینزلاندی ئوسترالیای حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر کڵێرمۆر، له پارتی کاری ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٨ی بانه‌مه‌ڕ کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له ویلایه‌تی کوینزلاند له ئوسترالیا به مه‌به‌ستی ئاگادار کردنەوەی دەسەڵاتدارانی ئوستورالی لە ڕەوشی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و بە تایبەت ئاوڕدانەوە لە بارودۆخی گیراوانی سیاسیی کورد سه‌ردانی خاتوو کڵێر مۆر، سناتۆر له حیزبی کاری ئوسترالی‌یان کرد.
له سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ک سه‌لاح پوور ئه‌سه‌د ڕاپۆرتێکی له سه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی شاری مەهابادو هه‌ڵسووکه‌وتی توند‌و دژ به مرۆڤانه‌ی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره پێشکه‌ش به ناوبراو کرد.
له‌و دیداره چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراو و ڕاپۆرت به زمانی ئینگیزی له سه‌ر چۆنیه‌تیی گیانله‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسرهوانیو رووداوه‌کانی شاره‌كانی دیکه‌ی کوردستان‌و لەشکرکێشی هێزه نیزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئێران بۆ سەر شارەکانی کوردستان به خاتوو کڵێر مۆر درا.
له‌و دیداره‌دا سیناتۆر کڵێر مۆر، دۆستی نزیکی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکرات خهمو په‌ژاره‌ی خۆی به نیسبه‌ت گیان له ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی ده‌ربری و گوتی له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وره‌ی ئوسترالیا “جوڵیا بیشۆپ”دا هەموو ئەو بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ دێنێته بهرباسو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تیشی لێ ئاگادار ده‌کاته‌وه.
خاتوو کلێر مۆر له حیزبی کاری ئوسترالیا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که له سه‌ردانی حه‌وتووی داهاتووی خۆی بۆ کانبیرا وه‌زعی گیراوانی مهابادو پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له کوردستان‌و ئێران وه‌بیر ئیداره‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێنێته‌وه‌و گوتی ڕووداوی کوژرانی فه‌ریناز ده‌بێ به نێوده‌وڵه‌تی بکرێ‌و له میداکان زیاتر باس بکرێ.