بە پێی هەواڵی گەیشتو، شەوی ڕابردوو ٢٢ی خەرمانان حاجی خزری کوڕی ئەحمەدئاغایی کە یەكێک بووە لە کەسانی خەمخۆری گەل و نیشتمان، لە تەمەنی ٦٥ساڵەیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە دایکبووی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی ناوچەی سەردەشتە کە بۆ خۆیشی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات بووەو لە ناو خەڵکی ناوچەکە جێگای ڕێزوحورمەت بووە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکاری حاجی خزری ، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.