بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهاباد ، کوبرا خاڵندی کە لە رۆژی ١٩ی خەرمانان لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرابوو، رۆژی ڕابردوو ٢٢ی خەرمانان بە دانانی بەڵگەی متمانەبڕ، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
شایانی باسە لە درێژەی نارەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیار بوو لە شاری مەهاباد بۆ مەحکوم کردنی کوشتاری کۆڵبەران و پشتیوانی کردن لە خەڵکی ناڕازی شاری بانە خۆپێشاندانێکی هێمنانە لە شاری مەهاباد بەڕیوەبچێ، کە هێزە ئەمنییەکان بۆ پێشگرتن لەو حەرەکەتە ئیعترازیە دەستیاندایە ڕەش بگیری و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ١٢ کەس لەو شارە دسبەسەر کراون.
کوبرای خاڵندی و گەلاوێژ بەیگ نیا دوو ژنە چالاکی دەسبەسەرکراون کە رۆژی ڕابردوو کوبرا خاڵندی بە دانانی متمانەبڕ ئازاد کرا.