خوێندکارێکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی بێبەش کردن لە خوێندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان، خوێندکارێکی کورد بە ناوی “عەبدوسەلام خوشامەن” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی “دەل”ی سەربە شاری مەریوان و دانیشتووی شارۆچکەی کانیدینار بە هۆی دەرکردنی لە زانکۆ لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕێگەی خۆ هەڵواستن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە ئەو خوێندکارە کوردە بە هۆی بیروباوەڕی سیاسییەوە لە مافی خوێندن بێبەری کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی خۆکوژی ئەو خوێندکارە کوردە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە خوێندکارانی کورد بە تاوانی بیروباوەڕی سیاسی و مەزهەبی لە زانکۆوەکانی ئێران لە مافی خوێندن بێبەری کراون.