کوردانی دانیشتووی هۆله‌ند پشتیوانیی خۆیان له داوا‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕاگه‌یاند .
رۆژی یەکشەممە، ٢٧ ی بانه‌مه‌ڕ به ده‌ستپێشخه‌ریی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و هه‌وڵ و ماندووبوونی ره‌وه‌ندی کوردی له وڵاتی هوله‌ند، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕەزایهتی ده‌ربڕین له به‌رده‌م باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی له شاری دێنهاخ رێکخرا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به ڕاگرتنی چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدانو خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئەی ڕه‌قیب ده‌ستی پێکردو دوای راگه‌یاندنی ڕیزی به‌رنامه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن لیمۆ محه‌مه‌د ئه‌مینی، پەیامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له لایه‌ن شۆڕش سوڵتانی‌و پەیامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له لایه‌ن ئه‌حمه‌د مورته‌زایی خوێندرانه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێک له سه‌ر ڕوداوکانی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان به زمانی ئینگلیسی له لایه‌ن موحسین به‌رخانه ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وتارێک به زمانی هۆله‌ندی له‌لایه‌ن به‌کر، خویندنه‌وه‌ی په‌یامی پاڕتی ئازادی کوردستان له لایه‌ن چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی، په‌یامی پاڕتی سوسیالیستی باکوری کوردستان له لایه‌ن سیدار بینگولیو په‌یامی کوردانی رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن هۆگر ئه‌حه‌د چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون‌و دواتر نامه‌ی داخوازیی حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان بۆ باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ره‌وانه کرا.