رۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی بانه‌مه‌ڕ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداریی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی، سه‌رۆکی به‌سیجی موسته‌زعه‌فین و نوێنه‌ری خامنه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی و ژماره‌کی دیکه له به‌رپرسانی حکوومه‌تی له شاری سنه به‌ڕێوه چوو. کۆبوونه‌وه‌که که ناوی “کۆنگره”ی له‌سه‌ر دانرابوو بۆ رێگرتن له‌و جاشانه پێک هاتبوو که له ریزه‌کانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان به‌شدار بوون و کوژرابوون.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که به ده‌نگ و دههۆیهکی زۆره‌وه بهڕیهوه چوو، له کاتێکدا به‌سترا که مه‌سه‌له‌ی کورد له جیهانی ئه‌مڕۆدا زیاتر له‌ر هه‌ر کات بۆته جێی سه‌رنجی بیروڕای گشتی و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تییش. کورد له عێراق ده‌سکه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست هێناون و مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیه‌و سوورهیهش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ. رووداوه‌کانی ئه‌م دوییانهی مه‌هاباد و چه‌ند شاری دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات و چه‌ندین رووداوی دیکه‌ی پێشووتر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیگه‌رانییه‌کی زۆری بۆ کۆماری ئیسلامی پێک هێناوه. ده‌رگیربوونی کۆماری ئیسلامی له شه‌ڕه ناوچییه‌کان و کێشه‌ی شیعه‌و سووننی له ناوچه‌دا نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌م رێژیمه‌ی زیاتر کردوه. کۆماری ئیسلامی که ته‌نیا له رووی نیزامییه‌وه توانیویه‌تی به‌سه‌ر کوردستاندا زاڵ بێ, نه‌ک له رووی باوه‌ڕ و سیاسه‌ت و فکرو ئیدئۆلۆژییه‌وه، ده‌یه‌وێ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئاوڕێک له دیارده‌ی جاش بداته‌وه.
یه‌که‌م ئامانجی کۆماری ئیسلامی له رێوڕه‌سمی رێزگرتن له جاشه کوژراهکان ئه‌وه‌یه که گوڕ‌و تینێکی دیکه به دیارده‌ی جاشه‌تی ببه‌خشیته‌وه، چونکه دوای نه‌مانی خه‌باتی چه‌کداری له رژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌م کۆماری ئیسلامی کارێکی ئه‌وتۆی پێیان نه‌ماو به‌شی زۆریان که‌وتنه به‌ر بێ‌لوتفی و، هه‌م جاشه‌کان تا راده‌یه‌ک و نان‌بڕاو مانه‌وه. رێوره‌سمێکی ئاوا ره‌نگه تا راده‌یه‌ک دڵی شکاوی جاشه‌کان چا بکاته‌وه تاکوو له ئه‌گه‌ری پێشهاته‌کاندا بتوانێ جارێکی دیکه به‌کاریان بێننه‌وه.
پەیدا کردنی ئێعتیبارێک بۆ دیارده‌ی جاشه‌تی یه‌کێکی دیکه له هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامییه. نه‌ک هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش جاش له رووی نرخ و پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێگه‌یکی نزمیان هه‌یه. ته‌نانه‌ت زۆر بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان جاشه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ن. جاشه‌کان له کۆڕ و کۆبوونه‌وه و رێوره‌سمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بنه مایه‌ی گاڵته‌و جه‌فه‌نگی خه‌ڵکی، ته‌نانه‌ت بۆ پاساودانی جاشهتییهکهیان ناچارن بڕو بیانووی نه‌بوونی کار و کاسبی و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی کار بۆ به‌رده‌نگه‌کانیان بێننه‌وه.
لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری جاش، دانانی پێشانگایه‌ک له ٣٠ کتێب له وسفی جاشدا، له کاتێکدا بریندارانی خۆپێشاندانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت هه‌روا له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ن، ناتوانێ ئیعتیبارێکی نوێ بۆ جاش په‌یدا بکا. ته‌نانه‌ت زیادکردنی پاشگری “مسوڵمان”یش بۆ ئه‌و که‌سانه له نێو خه‌ڵکی مسوڵمانی کورددا ناتوانێ ئه‌و ئیعتیبارهیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکا.
به‌ڕێوه‌ربردنی به‌ناو کۆنگره بۆ جاشه کوژراوه‌کان له ژێر ناوی ” پێشمه‌رگه‌ی مسوڵمان”دا ئامانجێکی دیکەی کۆماری ئیسلامییه بۆ خه‌وشدارکردنی ناوی پیرۆزی “پێشمه‌رگه”، ناوێک که که‌وتۆته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی جیهانیانییش و وه‌ک سه‌مبوولی ئازادیخوازی و نه‌یاری دیکتاتۆری و مڵهوڕی پێناسه کراوه. پێشمه‌رگه وه‌ک که‌سێک ناسراوه که له پێناو بیر‌و باوه‌ڕ و ئامانجه ئینسانییه‌کان دا له گیانی خۆی مایه داده‌نێ و له هه‌لومه‌جی سه‌خت و دژوار‌دا له په‌نا نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی، نه‌ک بۆ قازانجێکی شه‌خسی له دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی رابوه‌ستێ.
ناوی کۆنگره بۆ رێوره‌سم و بۆ رێزگرتن له جاشه کوژراوه‌کان بۆخۆی جێی سه‌رنجه؛ جاشه‌کان له کۆماری ئیسلامی دا هیچ کات ته‌شکیلاتێکی تایبه‌ت به خۆیان نه‌بووه. هه‌میشه له ژێر فه‌رمانده‌یی به‌رپرسان و پاسدارانی غه‌یره‌کورد دا شه‌ڕی کوردیان پێ کراوه. چونکه هیچ کات جێگای متمانه نه‌بوون بۆ رێژیم. کۆنگره مانا و مه‌فهوومی خۆی هه‌یه، کۆنگره بۆ رێکخراوێک، حیزبێک و ته‌شکیلاتێک به‌ڕێه‌وه ده‌چێ که هه‌م سیاسه‌ت ومهڕامنامه، هه‌م رێبه‌رایه‌تی بۆخۆی دیاری بکا و چالاکانیشی ناسراون. ئه‌م به‌ناو کۆنگریه ته‌نانه‌ت بۆ زیندوه‌کانیش نه‌گیرابوو. ئه‌و به‌ناو کۆنگره‌یه بو رێزگرتن له شوههدهکانیان پێک هاتبوو و ناوی هیچ جاشێک و به‌رپرس و فه‌رمانده‌یه‌کی جاش له‌و به‌ناو کۆنگره‌یه‌دا دیار نه‌بوو.
ئه‌م به ناو کۆنگره‌یه بۆ جاشه‌کان نیشان ده‌دا که کۆماری ئیسلامی به پێچه‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه ده‌چێته پێش. کۆماری ئیسلامی له جیاتی هه‌ڵسوکه‌وتی شیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه له گه‌ڵ خه‌ڵک، ده‌ست هه‌ڵگرتن له سه‌رکوتی خۆپێشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵک، کردنه‌وه‌ی کهشو هه‌وای سیاسی و مه‌ده‌نی کوردستان، رێگه‌دان به چالاکانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت رێگه‌دان به مافی خوێندن و نووسین به زمانی زگماکی که له قانوونی ئهساسییشدا هاتوه، دیارده‌ی جاشه‌تی ده‌بووژێنێته‌وه که بۆنی هه‌ڕشه‌ی لێ دێ بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێک که له‌وانیه له ئێران و ناوچه دا روو بده‌ن.