لە درێژەی نارەزایەتیی دەربڕین لە دژی کوشتاری کۆڵبەران و هەروەها هاتنە سەرشەقامی خەڵکی شارەکانی بانەو سنە بە دژی کارەساتی کۆڵبەر کوژی ، لە شاری کۆبانی خەڵکی ئەوشارە بە مەبەستی هاوسۆزی کردن و پشتیوانی کردن لە گەڵ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕێپێوانێکان وەڕێخست.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا خەڵکی تازیەباری کوبانی لە خۆپێشاندانێکدا ،لە خەڵکی رۆهەڵاتی کوردستان پشتیوانیان کرد و هێرش کردن و کوشتنی کۆڵبەرو کاسبکارانی کوردییان مەحکوم کرد.
شایانی باسە نارەزایەتیی دەربڕین خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتی لە شاری بانەو سنە دژ بە کۆڵبەر کوشتن لە نێوخۆی وڵات و دەروەی وڵات کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە.
لەو پێوەندیەشدا بەشێکی زۆر لە چالاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی بەربڵاو چالاکییان نواند.