بە پێی هەواڵێک کە لەشاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتووە،ناوەندە ئەمنییەکان بۆ پێشگرتن لە جووڵەو هەڵمەتە مەدەنییەکان بەتایبەتی سەبارەت بە خۆپێشاندان بە دژی کوشتاری کۆڵبەران ، دەستیان داوەتە پیلانێکی دیکە.
ئاگادارێک لەوبارەوە بە کوردستان وکوردی ڕاگەیاند ناوەندە ئەمنییەکان بە خزاندنی کەسانی بەکرێگیراو و ناساندنیان بە ناو چالاکی مەدەنی لە هەوڵدان کە ڕێکخەران و هاندەرانی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان بدۆزنەوەو دەسبەسەریان بکەن
کە لە رۆژانی رابردوو لە شاری مەهاباد و کرماشان پێش بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بە دژی کوشتنی کۆڵبەران چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی لەو دوو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و چارەنووسیان بە ناروونیی ماوەتەوە.
ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای جۆراجۆر لە هەوڵدایە پێش لە هەرچەشنە ڕێکخستنی مەدەنیانە و ڕژانە سەر شەقامی خەڵک بگرێ و بۆ ئەو مەبەستەش پەنای بردوە بە خزاندنی سیخوڕ و بەکرێگیراو بەناو ئەنجومەن و رێکخراوە مەدەنییەکان.
شایانی باسە ناوی چەند کەس لەو بە ناو چالاک مەدەنییانە لە لای کوردستان وکورد پارێزراوە.