رۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان لە گۆندی گۆمانی ناوچەی سەردەشت یەکەم فستیڤاڵی ترێ ڕەش بە شیوەیەکی بەربڵاو بەڕێوەچوو.
لە بەرەبەری مانگی ڕەزبەر ژینگەپارێزان و جووتیارانی ناوچەی سەردەشت بە مەبەستی ناساندنی زیاتری ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییەو پاڵپشتی کردنی زیاتر لە جووتیاران و گرینگی دان بە کەرتی کشتوکاڵ، فستیڤاڵی ترێ ڕەشی یان بەڕێوەبرد.
ئەو فستیڤاڵە وەرزی و کەلتوورییە لە لایەن خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی سەردەشت پێشوازی لێ کرا.
شایانی باسە لە کوردستان ساڵانە چەند فستیڤاڵی هاوشێوە وەکوو فستیڤاڵی گێلاسی شنۆ، توت فەرهەنگی سنە بەڕیوەدەچێ و دەبێتە هۆی سەرەنجڕاکیشانی گەشتیاران.
شایانی باسە ناوچەی سەردەشت شوینێکی لەبارە بۆ باخداری و بەرهەمهێنانی ڕەز.
جووتیارانی سەردەشتی چاوەڕی ئەوەن کە ئەو فستیڤالە ببێتە هۆی سەرنجی زیاتری بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاسانکارییان بۆ بکرێ.