لە بیست و پێنجەمین ساڵەوەگەڕی شەهید کرانی سەرکردەی بە وەجی حیزب و گەلەکەمان دکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن تێرۆریستانی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێرانەوە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، کۆڕیاد پێک دەهێنێ.
لەو کۆڕیادە دا بەڕیزان دکتور خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی و کاک ئیقباڵ سەفەری کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، باس لە جینایەتی تێرۆری میکۆنووس و تێرۆری نێودەوڵەتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران دەکەن.
بەشداریتان نیشانەی وەفاداریتانە بە خوێنی ئەو شەوهیدانە و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان
کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣-٩-٢٠١٧
کاتژمێر ١٣.٠٠ تا ١٧.٠٠