١٢مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە ماوەی٤ رۆژە لە شاری مەریوان و چەند شارۆچکەی ئەو شارە بە بەشداریی دەیان گرووپی شانۆ لە ئێران و وڵاتانی بیانی دەستی بەکار کردوە لە رۆژی سێیەم گرووپێکی شانۆی مەریوان لە گەورە دێی نێ، شانۆیەکی تایبەت بە پرسی کوڵبەری و کارەساتەکانی بەڕێوەبرد.
ئەو شانۆیە کە باسی لە مەینەتییەکانی کۆڵبەری کوردی دەکرد لە لایەن بینەر و ئامادەبووانەوە پێشوازی بەربڵاوی لێکراو لە کۆتایی شانۆکەدا ئامادەبووان دروشمی نا بۆ کۆڵبەر کوشتن، دەنگی خۆیانیان وەپاڵ دەنگی ناڕەزایەتیی شارەکانی دیکە خست.
شانۆی نواندراو و دورشم گوتنەوەی خەڵکی مەریوان، بۆ نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە کە سەبارەت بە کۆڵبەر کوژی لە شارەکانی بانەو سنە دەستیپێکردو، کاردانەوەی جۆراجۆری لێکەوتەوە.