لە درێژەی دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنیی کوردستان، کە لەدوای نارەزایەتییەکانی شاری بانە لە هەمبەر کوشتاری کۆڵبەران هاتە ئاراوە،
هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کرشامان رۆژی پێنچشەممەی ڕابردوو کە بڕیار بۆ لە کرماشان بۆ پاڵپشتی کردن لە خەڵکی سنەو بانە خۆپێشاندان بکرێ، دەستیان دایە دەسبەسەرکردنی چەندچالاک مەدەنی و فەرهەنگی و تائێستاش چارەنووسی ئەو ٥ کەسە ناروونە.
بە پێی هەواڵێکی دیکە رۆژی ڕابردوو چالاکێکی فەرهەنگی بەناوی رەسووڵ سەیادمەنش دانیشتووی گوندی سەیادنی شاری گیڵانغەرب لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕادەستی دادگاش کراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دادگا بڕی سەد میلیۆنی وەکوو متمانەبڕ بۆ ئازاد کردنی بڕاوەتەوە.
هەروەها شایەتحاڵێک بە کوردستان و کوردی ڕاگەیاند کە دوای دەسبەسەرکردنی ٥ چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کرماشان هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردوتەسەر ماڵی ئەو پێنچ کەسەو کەیسی کامپیوتەر و دەسنووس و کەلوپەکی کەسۆکی ئەو ٥ کەسیان لە گەڵ خۆیان بردوە.
شایانی باسە ناوەندەئەمنییەکان لە ترسی تەشەنە سەندی زیاتری نارەزایەتییەکانی دەستیان دایە میلیتاریزەکردنی شار و ناوچەکانی کوردستان و تا ئێستا دەیان کەسیان لە چالاکانی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کردوە.
بە پێی هەواڵی رۆژانی ڕابردوو لە شاری مەهاباد هێزە ئەمنییەکان تاکوو ئێستا بە مەعلوومی ١٢ کەسیان دەسبەسەر کردوە، کە هەر ناوی دوو کەس بە ناوەکانی کوبرا خاڵندی و گەلاوێژ بەیگنیا بڵاوبۆوتەوە.