بە پێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب بە ناوی محەممەد ڕەشید بێهزادی خەڵکی ناوچەی سەقز بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
ناوبراو لە ساڵانی خەباتی چەکداریی پێشمەرگەی نیو ریزەکانی حیزبی دێموکرات دەبێ و لە هێزی سەقز بەرگریی لە خاک و نیشتمان کرد.
دواتر بە هۆی گرفتی بنەماڵەیی گەراوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی بەلام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە زێدوخاکی خۆی دوور بۆ ماوەی دووساڵ بۆ شاری ورمێ دوور خراوەتەوە.
پاش ماوەیەک ژیان لە گوندی زیوەی سەردەشت دەگەڕێتەوە بۆ شاری سەقز و هەر لەو شارە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە رۆژی ١٨ی خەرمانان ماڵاوایی لە ژیان دەکا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەکوو ئەمەگناسی بۆ تێکۆشانی ئەو خەباتکارە دێموکراتە، وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.