پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٨٠ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕامین حوسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسیی كورد هێشتا چاره‌نووسی نادیاره و ئه‌فشێن حوسێن په‌ناهیش بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی پاش تێپه‌ڕبوونی ٨٢ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕامین حوسێن په‌ناهی كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به برینداریی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌كی ئه‌و تۆیان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
هه‌روه‌ها له نامه‌ی خۆشكانی حوسێن په‌ناهیدا هاتووه كه‌سه‌ره‌ڕای به‌داداچوونی به‌رده‌وام و سه‌ردانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامكیی ئێران له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕامین حوسێن په‌ناهی تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌داوین و هیچ شوێنێكی خۆ به به‌رپرسیار له هه‌مبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرانی نازانێ.
پێشتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی برینداربوونی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیی زۆری لێ نیگه‌رانین. زینددوو مانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان زۆر بۆ گرینگه هه‌ر بۆیه سه‌ردانی هه‌موو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه و قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كردوه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن سپاوه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه له لایه‌كی دیكه‌وه سپا‌ش به شێوه‌یه‌كی ناڕوون وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی یه‌كی دیكه له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌یه كه ڕۆژی ٤ی خه‌رمانان له گرتنگه‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه گواستراوه‌ته‌وه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ڕۆژی ١ی پووشپه‌ڕ ٤ كه‌س له ئه‌ندامانی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی قه‌رارگای هه‌مزه‌ی سپای پاسداران له ئاكامدا سێ كه‌س شه‌هید ده‌بن و ڕامین حوسێن په‌ناهیش به برینداری به‌دیل ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا چه‌دین كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهیی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌شێكیان له زینداندا ڕاگیراون.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد چاره‌نووسی ده‌سه‌به‌سه‌ركرانی ئه‌و ڕووداوه ڕوون بكاته‌وه خوازیاری ئازادكرانی خێرای ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كرد.
حه‌وتووی ڕابردووش به‌شێك له چالاكانی مه‌ده‌نیی پارێزگای سنه له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا داوایان له پارێزگا كردبوو كه بارودۆخی ڕامین حوسێن په‌ناهی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌ندرێ.