سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، کە لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری مەرەند سەرباز بوو، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، سەربازێكی کورد خەڵكی شاری شنۆ بە ناوی “جەعفەر ئەحمەد تاش ” کە لە شاری مەرەندی سەربە پارێزگای تەورێز سەرباز بووە، بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تا ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو سەربازە کوردە ڕوون نیە و بەرپرسانی نیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، سەربازێکی دیکەی کورد بە ناوەی “ڕەزا فەرەجی” خەڵکی شاری خۆی بەهۆی سزادانی لەلایەن فەرماندەی پادگانەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
فەرماندەی ئەو پادگانە لە شاری سەقز ئیزنی راپۆرت دانی خۆکوشتنی ئەو سەبازە کوردەی نەداوە و ئەو هەواڵە لە لایەن یەکێک لە هاوسەرسەنگەرەکانییەوە بە بنەماڵەکەی دراوە.
لە ماوەی ئەمساڵدا ئاماری خوکوژی لە نێوان هێـزە نیزامییەکانی حکوومەتیشدا رووی لە زیاد بوون کردووە.