به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣ مانگه دوو لاوی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له گرتنگه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانیش ڕاگیراوه و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
یه‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، كوڕی موختار و هه‌روه‌ها باسیت ئه‌فشار، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كوڕی ڕه‌زا، كه ماوه‌ی زیاتر له ٣ مانگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ركراون، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان و سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیان تا ئێستا نه‌زانراوه.
ئه‌و دوو لاوه كورده‌ی خه‌ڵكی ئاوایی “نێ”ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌رادانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتنلاعاتی سپای پاسداران به لێدان و كوتان به بێ پێبوونی مۆڵه‌تی ده‌زگای قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌وه.
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه‌دا ڕاگیرابه و تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وه‌پاڵ داون.
ڕێكخراوی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك یه‌كێك له كۆنترین دامه‌زراوه‌كانی ئیلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ و وه‌ك ژێركۆمای ستادی فه‌رمانده‌یی گشتیی سپای پاسدارانه كه كاره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، په‌روه‌رده و پاراستنی ئیتلاعاتی نیزامی و پسپۆڕیی هه‌موو یه‌كه‌كانی سپا و هه‌روه‌ها به ده‌ستهێنانی زانیاریی پێویست له دوژمنه‌كانی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه و ده‌بێ به‌ره‌نگارییان ببێته‌وه.