لە هەواڵەکان ڕاگەیاندراوە کە دوای دەستنیشان کردنی کوردێکی ئیلامی وەکوو پارێزگاری ورمێ، ئەو هەڵبژاردنە لە لایەن نوێنەرانی شاری ورمێ نارەزایەتیی لێکوتووتەوەو بە ڕاشکاوانە دژکردەوەیان نیشان داوە.
بەشی زۆری نارەزایەتیی نوێنەرانی پارێزگای ورمێ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارێزگاری نوێی ورمێ ئازەری زمان نیە.
شوڕای داڕشتنی سیاسەتی رێفۆرمخوازانی پارێزگای ورمێ لە بڵاوکراوەیەکدا وێڕای پاساوهێنانەوە، لەهەمبەر هەڵبژرادنی کوردێکی ئیلامی وەکوو بەرپرسێکی باڵا بۆ پارێزگای ورمێ دژایەتییان دەربڕیوە.
ئەم هەڵوێست گرتنەی نوێنەرانی ورمێ نیگەرانی شروڤەکاران و کارناسانی سیاسیی کوردی لێکەوتووتەوە.
ئەوان دەڵێین: چۆن دەبێ لە پارێزگای ورمێ کە لە سەتا ٦٠ی خەڵکی دانیشتووی ئەو پارێزگایە کوردن ، دەبێ هەر ئازەری زمان باڵاترین بەرپرسی ئەو پارێزگایە بێ.
بۆ لە نێو جەماوەری زۆرینەی کورد لە ورمێ بەرپرسێکی باڵای کورد نابیندرێ و شوێنە گرینگەکانی پارێزگای ورمێ موڵکی بەشی کەمینەی ئازەری زمانی ئەو پارێزگایەو ئەم ڕاست بە پێچەوانەی عەداڵەتی کۆماڵایەتی وسیاسییە.
هەروەها ئەگەر هەڵبژاردنی پارێزگاری ئازەری زمان دەبیتە هۆی دابینکردنی عەداڵەت ئەی بۆ لەو پارێزگایە کۆڵبەری تەنیا بەشی کوردەکانە و شورای بەناو ڕیفۆرمخواز تا ئێستا هەواڵی نەداوە لە نێو کوردانی ورمێ کەسێک ڕابهێنی بۆ ئەو بەرپرسایەتییەو بەشێوەی ئەنقەست درێژە بە هەڵاواردن و ناتەبایی دەدەن لە پارێرگای ورمێ.
شایانی باسە لە درێژەی هەڵویست گرتنی نوینەرانی ئازەری زمان، نادر قازیپوور سەبارەت بە کۆڵبەرکوژی و نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان پاڵپشتی لە هێزەچەکدارەکانی سەرسنوور کرد و، هەرچەشنە ئیعترازی لەو بارەوە مەحکوومکرد.