چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و شارومەندانی مەهابادی ،ئێوارە ی رۆژی ١٩ی خەرمانان بە هۆی هەولدان بۆ گردبوونەوەی نارەزایەتیی بە نیسبەت کوشتاری کۆڵبەران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەهاباد لە درێژەی نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانە ، بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک داوایان لە خەڵک کردبوو کە لە گردبوونەوەی نارەزایەتیی لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەرانی کورد و پشتیوانی کردن لە خەڵکی شاری بانە ، بەشداریی بکەن و خۆپێشاندانی هێمنانە بەڕێوە ببن. دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە کەشێکی تەواو ئەمنیەتی دا، ئەم ئێوارە چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و چەند کەس لە شارۆمەندانی شاری مەهاباد دەسبەسەر کراون. شووناسی دوو کەس لە گیراوان بە ناوەکانی خاتوو (کوبرا خالەندی) و گەلاوێژ بەیگ نیا تا ئێستا بۆ کوردستان و کورد روون بوتەوە.