ئه‌بووبه‌كر سه‌لیمی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ ماوه‌ی ١٠ ساڵه له چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامدا ده‌ژی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌بووبه‌كر سه‌لیمی خه‌ڵكی شاری ڕه‌به‌ت به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و ماوه‌ی ١٠ ساڵه له زیندان ورمێ‌دا ڕاگیراوه.
ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای شاری سه‌رده‌شت به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست حوكمی ئێعدامی بڕ بڕاوه‌ته‌وه و پاش ٤ مانگ ڕاگرتن له گرتنگه‌كانی سه‌رده‌شت بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواستراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌هۆی هه‌ژاری تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ڕه‌زامه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه به‌ده‌ست بێنن هه‌ر بۆیه‌ی ماوه‌ی ١٠ ساڵه له زینداندا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.